بەیاننامەیەکی هاوبەش لەنێوان ئیسرائیل، لوبنان و ئەمریکا بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هەر سێ وڵاتی ئیسرائیل، لوبنان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکانی واشنتۆن ڕایانگەیاند، کە ئەم گفتوگۆیانە دەتوانن زەمینە خۆش بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنان و باشترکردنی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.

بەپێی دەقی بەیاننامە هاوبەشەکە، تیشک خراوەتە سەر ئەم خاڵە سەرەکییانە:

هەڵوێستی ئیسرائیل: تەلئەبیب پشتگیری خۆی بۆ چەککردنی گروپە چەکدارەکان و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانە سەربازییەکانیان لە لوبنان دەربڕیوە. هەروەها ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ چوونە ناو دانوستانی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵات.

پڕۆسەی چەک کردن: ئیسرائیل پابەندبوونی خۆی نیشانداوە کە لەگەڵ حکومەتی لوبنان کار بکات بۆ پێشخستنی پڕۆسەی داماڵینی چەک، بە شێوەیەک کە ئاسایشی هەردوو وڵات پارێزراو بێت.

داواکارییەکانی لوبنان:لایەنی لوبنانی جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی بڕیاری ئاگرەبەستی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کردەوە و داوای گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی و کۆنکرێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە وڵاتەکەیدا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە کات و شوێنێکدا کە لەسەری هاوڕابن.


PM:10:27:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت