ترەمپ: ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا لەگەڵ ئێران کۆببینەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاندوە ئەگەری زۆرە لە ماوەی
48 کاتژمێری داهاتوودا گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی
پاکستان دەستپێبکاتەوە.
سێشەممە
14ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە پەیامنێری رۆژنامەی نیوویۆرک پۆست
لە ئیسلام ئاباد ڕاگەیاندووە: "پێویستە لە پاکستان بمێننەوە، چونکە ئەگەری هەیە
لە دوو رۆژی داهاتوودا شتێک رووبدات. ئێمە زیاتر مەیلمان بۆ ئەوە هەیە بچینە ئەوێ."
ترەمپ
لە پەیوەندییەکەدا ستایشی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستانی کرد و بە کەسێکی
ناوازە وەسفی کرد. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد ساڵی رابردوو و لە کاتی جەنگی
نێوان پاکستان و هیندستاندا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مونیر دروستکردووە، کە تێیدا
ئەمریکا هاوکار بوو لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لە ماوەی تەنیا چوار رۆژدا.
PM:07:04:14/04/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت