ترەمپ: هەر کەشتییەکی ئێران لە گەمارۆ دەریاییەکە نزیک ببێتەوە، لەناوی دەبەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی
تاران کرد سەبارەت بە هەر هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لەو گەمارۆ دەریاییەی کە ئەمریکا
بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوویەتی.
سێشەممە 13ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە
هێزی دەریایی ئێران "بە تەواوی بسڕنەوە" و ئاماژەی بەوە کرد، 158 کەشتی
جەنگیی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون. ترەمپ گوتی: "ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ژمارەیەکی
کەمە لەوەی ئێرانییەکان پێی دەڵێن کەشتی هێرشبەری خێرا، چونکە ئێمە وەک هەڕەشەیەکی
جددی تەماشامان نەکردوون."
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەدات و دەڵێت، "ئەگەر
هەرکام لەم کەشتییانە لە گەمارۆ دەریاییەکەمان نزیک ببنەوە، دەستبەجێ لەناو دەبرێن."
ترەمپ شێوازی لەناوبردنی ئەو کەشتییانەی بەو سیستەمە شوبهاند کە دژی بازرگانانی
ماددەی هۆشبەر لە دەریاکاندا بەکاری دەهێنن و وتی: "ئەو سیستەمە زۆر خێرا و دڕندانەیە."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکە
گەیشتوونەتە لوتکە؛ ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران دوای
ئەوەی دانوستانەکانی نێوانیان لە پاکستان شکستی هێنا.
PM:05:45:13/04/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت