گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی باشوری ئێران دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی
ئێران لە دەریای عومان و کەنداو بە فەرمی لەم ساتەوە دەستی پێکردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)
ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە ڕێگری
بکات لە هاتوچۆی هەموو جۆرە کەشتییەک کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران دەچن یان لەوێوە
دێن لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا.
لەلایەکی تریشەوە ئێران هۆشداری داوە کە لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک
بۆ سەر ئاسایشی بەندەرەکانی، هیچ بەندەرێک لە ناوچەکەدا لە ئارامیدا نابێت و نزیکبوونەوەی
هەر کەشتییەکی جەنگی لە گەرووی هورمز بە هەر مەبەستێک بێت، وەک پێشێلکردنی ڕێککەوتنی
ئاگربەست هەژمار دەکرێت.
PM:05:27:13/04/2026
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت