قائانی هەڕەشە لە واشنتۆن و تەلئەبیب دەکات: بەرەی مقاوهمه لە ناوچەکە دەرتاندهپهڕێنێت وهك ئهوهی یهمهن دهریكردن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، عەمید ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، جەختی لهوه کردەوە بەرەی مقاوهمه، هێزە بیانییەکان ناچار دەکات ناوچەکە جێبهێڵن، ئەمەی وەک هاوشێوەی ئەو ڕووداوانە وەسف کرد کە لە دەریای سووردا ڕوویاندا.
ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری قائانییەوە بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ بەرەی یەکگرتووی مقاوهمه، بە هێز و کاریگەرییەکی زۆرەوە، لە سەرانسەری ناوچەکەدا ئامادەیە و لە هەموو شوێنێک بۆ دوژمنانی مرۆڤایەتی، بۆسەی ناوەتەوە".
ناوبراو ڕووی دەمی کردە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و دهڵێت: "هەروەک چۆن یەمەن لە دەریای سوور دەریپەڕاندن، بەرەی مقاوهمهش بە تەواوی لە ناوچەکە دەرتاندهپەڕێنێت".
هەروەها قائانی جەختی لەوە کردەوە پێویستە واشنتۆن و تەلئەبیب، ئەوەیان لەبیر بێت "چۆن بە دەستی خاڵییەوە، لەبەردەم خۆڕاگریی یەمەنی پاڵەوان لە گەرووی بابولمەندەب و دەریای سووردا هەڵاتن".
ئاماژەی بەوەش کرد ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی ئەمجارەش بەبێ بەدەستهێنانی هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆ، ناوچەکە جێدەهێڵن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، قائانی ئاماژەی بەوە کرد سەردەمی "مانەوەی بێ باج" کۆتایی هاتووە و تەنها ئیرادەی گەلانی ناوچەکە، نەخشەی سەقامگیریی داهاتوو دیاری دەکات.
AM:11:40:13/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت