ناتانیاهۆ: ئێمە لە بنەڕەتدا سیمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە


وێستگەنیوز-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتەیەكدا رایگەیاند ئێمە لە بنەڕەتدا سیمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە. دوژمنانی ئێمە – كۆماری ئیسلامی و میحوەری خراپەكار- بۆ لەناوبردنی ئێمە هاتوون و ئێستا بۆ مانەوەی خۆیان شەڕ دەكەن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگریی و ژمارەیەك لە فەرماندە باڵاكانی سوپاكەی، سەردانی هێزەكانی سوپاكەی لە باشوری لوبنانی كرد و  رایگەیاند "شەڕ بەردەوامە لەوانە لە باشوری لوبنان. ئێمە مەترسی و هەڕەشەكانمان لەناوبرد و دەسكەوتی زۆرمان بووە".

ناتانیاهۆ سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران وتی "ئەو سەركەوتنانە دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ خەڵك و سوپای ئیسرائیل".


PM:08:54:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت