ترەمپ: دەمویست ناوی "كەنداو" بگۆڕم بۆ "كەنداوی ترەمپ"
وێستگەنیوز-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە لێدوانێك بۆ فۆكس نیوز
دەڵێت كە بەنیازی ئەوە بووە كە ناوی "كەنداو" بگۆڕێت بۆ "كەنداوی
ترەمپ" بەڵام "دواتر بەو ئەنجامە گەیشتم كە ئەم ناوە جێگیر نابێت".
دۆناڵد ترەمپ لە وتووێژێكی تەلەفۆنی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز
وتی كە ئێران لە رۆژێكدا بە "101 موشەك" كە خێراییەكەیان "2000 كیلۆمەتر"
لە كاتژمێرێكدا بوو، كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئابراهام لینكۆڵنیان كردە ئامانج، بەڵام تەواوی
ئەو 101 موشەكەمان تێكشكاند و ئێستا لە قوڵایی دەریادان.
وتیشی، "ئێران مێزی دانوستانیان بەجێنەهێشتووە، پێشبینی
دەكەم كە بگەڕێنەوە و هەر چی ئێمە دەمانەوێت پێمان بدەن. من 90% یان 95%م ناوێت،
من هەموویم دەوێت. ئەوان هیچ كارتێكیان بۆ یاریكردن نیە".
ترەمپ هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە دەكرێت پردەكانی ئێران لەناو
ببرێت، "یەكێكیانم روخاند بۆ ئەوەی نیشانیان بدەم".
ئاماژەی ترەمپ بۆ تێكشكانی پردی "بی 1" لە نیوان
كەرەج و تارانە كە لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەی ئەمریكییەكان روخا.
PM:07:18:12/04/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت