ئێران ئاماری کوژراوانی 40 رۆژ شەڕی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

پزیشکی دادی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی 40 رۆژ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیاتر لە 3 هەزار و 300 کەس شوناسیان پشتڕاست کراوەتەوە.

ڕێکخراوی پزیشکی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە12ی نیسانی 2026 ڕایگەیاند کە لەو ژمارە هاوڵاتییەی لە هێرشە 40 ڕۆژەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە، 3375 کەسیان بە ڕێگەی زانستی و پسپۆڕانە ناسراونەتەوە و ناسنامەیان پشتڕاست کراوەتەوە.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری، لەم ژمارەیە 2879 کەسیان پیاو و 496 کەسیان ژنن.

ئەمە نوێترین ئاماری فەرمییە لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ئەمە تەنیا ئاماری کوژراوە پشتڕاستکراوەکانی شەڕەکەیە.

پێشتر مافی مرۆڤی «هەرانا» کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، پێشتر ئاماری کوژراوانی بە 3636 کەس ڕاگەیاندبوو و وتبووی کە لەم نێوەندەدا 1701 کەس، لەوانە254 منداڵ، کەسی مەدەنی بوون.


PM:04:20:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت