ناتانیاهۆ چی لە بەیرووت دەوێت؟
وێستگەنیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان، دوو مەرجی پێشوەختەی داناوه.
مهرجهكان بریتین له داماڵینی تهواوهتی چەکی "حزبوڵا" و واژۆکردنی "ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە کە بۆ چەندین نەوە بەردەوام بێت".
ناتانیاهۆ ڕەزامەندی بەرایی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لهگهڵ لوبنان نیشاندا، ئهمه دوای ئەوەی بە "دەسپێشخەرییە بەردەوامەکانی لوبنان" وەسفی کرد بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئیسرائیل، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەم جووڵە بێپێشینەیەی لوبنان، وای لێکرد، مەرجەکانی تەلئەبیب بۆ دانوستان لهگهل لوبنان، دیاری بکات.
ناتانیاهۆ لە وتارێکدا کە تۆنێکی متمانەبەخۆی پێوە دیار بوو، پاساوی بۆ هەڵوێستە توندەکانی هێناوهتهوه و دهڵێت، "ئیسرائیل له ناوچهكهدا، تابێت بههێزتر دهبێت و ئهوه هێزه وایكردووه ئهوانی دی بهرهو لای ئێمه بێن".
ههروهها وڵاتهكهی بهوه وهسفكر كرد" لە ڕووی ڕووبەرەوە بچووکە، بەڵام خاوەن ڕۆحێکی مەزنە" و بانگەشەی ئەوەی کرد وڵاتهكهی بووەتە "بەهێزترین هێزی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیش".
هەروەها ستایشی ئەدای هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی کرد و جەختی لهوه کردەوە ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی لە مەیدانی جەنگدا بەدیهاتووە، وا دەخوازێت کارەکان بەردەوام بن، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییە گەورەکان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، ناوچەکە پەرەسەندنێکی مەیدانی فراوان بەخۆیەوە دەبینێت؛ حزبوڵا وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی پێیدهڵێت: "پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لەلایەن دوژمن و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی"، ئەنجامدانی دەیان ئۆپەراسیۆنی دژی سەرباز و ئامێرە سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئەمەش لە گهرمهی هێرشە ئاسمانییە خوێناوییەکانی ئیسرائیل و بۆردومانی یەکتر، کە وایكردووه ئاگربەستە فشۆڵەکەی خستووەتە لێواری داڕمانهوه.
PM:01:05:12/04/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت