ئامارە ترسناکەکانی قوربانیانی جەنگی سوودان: 14 ملیۆن ئاوارە، پێشێلکاریی تۆقێنەر و نەوەیەکی بێ قوتابخانە
وێستگەنیوز-
دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ، بەسەر هەڵگیرسانی ململانێی چەکداری لە سوودان، لە نیسانی 2023دا، وڵاتەکە له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بووەتە گۆڕەپانی یەکێک لە ئاڵۆزترین قەیرانە مرۆییەکان.
پێدراوه مه‌یدانییه‌كانی شه‌ڕه‌كه، ئامارێكی كاره‌ساتبار ده‌خه‌نه‌ڕوو کە ڕەنگدانەوەی قەبارەی تراژیدیاكانن، بەجۆرێک نزیکەی 14 ملیۆن كه‌س، بۆ راكردن له دۆزه‌خی شاره‌كان، ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، دۆخه‌كه گه‌شتووه به ئاستێك له هه‌ر چوار هاوڵاتییه‌كی سودانی، یه‌كێكیان له رێزی ئاواره‌كاندایه.
نەخشەی ئاواره‌كانی سوودان، دابەش بووە بەسەر 9 ملیۆن ئاوارە، لە ناو خاکی سوودان و 4.4 ملیۆن کەسیش سنوورەکانیان بڕیوە و له وڵاتانی درواسێ بەدوای پەناگەیەکی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێن.
شەپۆلەکانی ئاوارەبوونی بەردەوام، لەژێر فشاری کردەوە سەربازییەکاندا، هێشتا لە بەشێکی فراوانی هەرێمی دارفۆر و هەردوو ناوچەی کوردۆفان و ویلایەتی نیلی شینیدا، به چڕی به‌رده‌وامه و توندتر بووه‌ته‌وه، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی بەکارهێنانی بۆردومانی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ره‌و نادیار هه‌نگاوبنێت و رابكات.
لێکەوتەکانی جەنگ، تەنها لە ئاوارەبوونی شوێندا کورت نه‌بووه‌ته‌وه، بەڵکو درێژ بووه‌ته‌وه بۆ تۆمارێکی تاریکی پێشێلکارییە ترسناکەکانی مافی مرۆڤ، گۆڕەپانی شه‌ڕ و پێكدادان و ململانێکە شایەتی کردەوەی تۆقێنەرن، لەوانە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، کۆمەڵکوژی، سەربازیی زۆرەملێ، توندوتیژیی پەیوەست بە ململانێکە، ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچان.
ژنان و کچان قورسترین باجی ئەم په‌شێوییە دەدەن، چونکە ڕووبەڕووی مەترسیی زیادبووی توندوتیژیی سێکسی و چەوسانەوە و مامەڵەی خراپ دەبنەوە، بەتایبەت لە کاتی گەشتە پڕ مەترسییەکانیان بە ناوچە نائارامەکاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، منداڵانی سوودان، لەناو كاره‌ساتێكی لێکدراودا دەژین، كاره‌ساتێك هەڕەشە لە داهاتووی تەواوی نەوەیەک دەکات. ملیۆنان لەو منداڵانە، ئێستا سێ ساڵ لە تەمەنی منداڵییان لەژێر سێبەری ئاوارەبوونی بەردەوامدا بەسەر بردووە.
ئەمەش برینی قووڵ و لێکەوتی درێژخایەن، لەسەر داهاتوویان بەجێدەهێڵێت، چونکە زۆربەیان بە تەواوەتی لە خوێندن بێبەش بوون یان بە شێوەیەکی زۆر سنووردار دەستیان پێدەگات.
یەکێک لە ئازاربەخشترین لایەنەکانی دیمەنەکە، ئەوەیە لە کاتی ڕاکردن و هه‌ڵهاتنی خێزانه‌كان، زیاتر لە 58 هەزار منداڵ، بەتەنها گەیشتوونەتە وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملی و ناچاری، له خێزانه‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه و زۆربەی کات ئه‌و منداڵانه، بە برینی جەستەیی و شۆکی دەروونی قووڵەوە، دەگەنه وڵاتانی دراوسێ.
لە به‌رده‌م ئه‌م شه‌پۆل و لێشاوه مرۆییە گەورە و بەردەوامەدا، وڵاتانی دراوسێ کە میوانداری زۆرینەی هەرە زۆری پەنابەران دەکەن، لە پێش هەموویانەوە چاد، میسر و باشووری سوودان، دەستەوەستانن لە دابینکردنی پێداویستییە سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و ڕایانگەیاندووە توانی وڵاته‌كانیان بۆ داڵده‌دان و لەخۆگرتن و ژێرخانی ئابورییان، گەیشتووەتە خاڵی داڕمانی ڕاستەقینە.
PM:01:00:12/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت