بی بی سی: دانوستانەكان رەنگە تا سەرلەبەیانی یەكشەممە بەردەوام بێت


وێستگەنیوز-

دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە ئیسلام ئابادی پاكستان بەردەوامە و كەناڵی بی بی سی دەڵێت ئەگەری زۆری هەیە تا سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵەكە ئامانجی دانوستانەكان كۆتایی هێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بە نێوەندگیری پاكستان، نوێنەرانی ئەمریكا و ئێران سەرقاڵی دانوستانن.

هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكە، شاندەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران بەجیا لەگەڵ بەرپرسانی پاكستانی كۆبوونەتەوە.


PM:10:12:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت