ترەمپ: دەستمان بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز کردووە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پڕۆسەی
"پاککردنەوەی گەرووی هورمز"ی دەستپێکردووە و ئەم هەنگاوەشی وەک
"چاکەیەک لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان" وەسف کرد.
ئەم پەیامەی ترەمپ تەنها چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی
دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد بڵاوکرایەوە. ترەمپ
لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، "ئێمە ئێستا پڕۆسەی پاککردنەوەی گەرووی هورمزمان دەستپێکردووە
بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی وەک چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەرەنسا و ئەڵمانیا. جێگەی
سەرنجە کە ئەو وڵاتانە خۆیان ئازایەتی یان ئیرادەی ئەنجامدانی ئەم کارەیان نەبوو."
ترەمپ لەپەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە هەر ٢٨ بەلەمی مینڕێژی
ئێران لە ئێستادا لە بنی دەریادان و تەنها هەڕەشەیەک کە بۆ ئێران مابێتەوە، ئەوەیە
کە ڕەنگە کەشتییەک بەر یەکێک لە مینە کۆنەکانیان بکەوێت.
ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، چەندین کەشتی
جەنگیی ئەمریکا بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران لە گەرووی هورمز پەڕیونەتەوە. ئەمە یەکەمجارە
لە دوای دەستپێکردنی گرژییەکانەوە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەو شێوەیە لە گەرووەکە
تێپەڕ بن.
بەرپرسە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو ڕۆژئاوا چوونەتە ناو کەنداو و دواتر
گەڕاونەتەوە، ئامانجی سەرەکیش سەلماندنی "ئازادی هاتوچۆی دەریایی" بووە
لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
PM:04:55:11/04/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت