سەرچاوەیەک: ئەمریکا رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران


وێستگەنیوز-

لە بەرامبەر گەرەنتی تاران بۆ پاراستن و سەلامەتی هاتووچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز ئەمریکا رەزامەندیی نیشان دا لەسەر ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران.

ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، "ئەمریکا بە فەرمی رازی بووە سەرجەم سەرمایە سڕکراوەکانی تاران ئازاد بکات".

سەرچاوەکە دەڵێت، "پرسی ئازادکردنی ئەو سەرمایانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەست کراوە بە گرەنتیکردنی تێپەڕبوونی ئارام و سەلامەتیی هاتووچۆی کەشتییەکان بەناو گەرووی هورمزدا".

وەک سەرچاوەکە دەڵێت، "ئێران پێی وایە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا وەک نیازپاکێیەکە بۆ ئەوەی بگاتە رێککەوتنی گشتگیر و یەکجارەکی لەگەڵ تاران".

هەروەها تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی پشتبەست بە داتاکانی چاودێریکردنی کەشتییەکان بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران چەند کەشتییەک بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووەکە بەراورد بە دۆخی ئاسایی زۆر کەمە.


PM:01:14:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت