قالیباف، ئەو جەنەراڵەی ئیسرائیل ناوی لە "لیستی مردن" سڕییەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ واشنتۆن دانوستان بکات
وێستگەنیوز-
ناوی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وەک یاریزانێکی سەرەکی لە دانوستانە ئاشتییە بێپێشینەکاندا دەردەکەوێت کە پاکستان میواندارییان دەکات.
لە کاتێکدا ناوچەکە بەرەوڕووی لێکەوتەکانی جەنگێکی 40 ڕۆژەی نێوان ئێران لە لایەک و ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەکی تر بووەتەوە، "جەنەراڵە پڕاگماتیستەکە" خۆی لە بەرانبەر جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەبینێتەوە.
ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ گۆڕینی هەژموونی سەربازی و سیاسیی خۆی، بۆ دەرچەیەکی دیپلۆماسی کە کۆتایی بە دۆخی نائاسایی توند بهێنێت.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان و ئەو ڕاپۆرتانەی "ئیلاف" بەدواداچوونی بۆ کردوون، له کۆتایی مانگی ئازاری 2026، هاوکات لەگەڵ بهردهوامی جهنگهكهدا، پەرەسەندنێکی بەرچاو ڕوویدا كه بریتی بوو لە "سڕینەوەی ناوی قالیباف لە لیستی تیرۆرکردنی ئیسرائیل".
ئەم پەرەسەندنە پێگەی سیاسیی قالیبافی بەهێزتر کرد، بەجۆرێک لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە تاران، وەک ئەڵقەیەکی پەیوەندی دەبینرێت کە توانای هەماهەنگی لە نێوان فەرماندە سەربازییەکان و سەرۆکی هەر سێ دەسەڵاتەکەی هەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە مێژووە درێژەکەی لەناو ڕێڕەوەکانی "سوپای پاسداران" و دڵسۆزییە ناسراوەکەی بۆ پێکهاتەی دەوڵەت.
کاروانی پیشەیی قالیباف، وێنەی سیاسییەکی "فرهدامهزراوهیی بڕ/ عابر للمؤسسات" دەکێشێت؛ ئەو لە تەمەنی شازدە ساڵیدا، وەک یەکێک لە قوتابیانی وانە ئاینییەکانی عەلی خامنەیی دەستی پێکرد، ئهمه پێش ئەوەی بهشداری له جەنگی ئێران و عێراق بكات و لە تەمەنی بیست ساڵیدا ببێتە فەرماندەی تیپێکی شەڕکەر.
قالیباف له كایهی سهربازیدا، تا دههات پلهی بهرزتری وهردهگرت و ساڵی 1997 بوو به فەرماندەی هێزی ئاسمانی، دواتر لە تەمەنی 39 ساڵیدا ڕووی لە کاری ئەمنی کرد و وەک بەڕێوەبەری پۆلیس دەستبەکاربوو.
لەو ماوەیەدا تازهكردنهوهی دەزگای ئەمنی و ئاسانکاری سیستمی سکاڵاكردن دژ به ئهفسهرهكان، بۆ ئهو دهگهڕێتهوه، ئهمه سهرهڕای ئهو رهخنه زۆرهی ئاراستهی كرا، بهوهی تازهكردنهوه و چاكسازییهكانی تێچوویهكی زۆریان ههبووه.
سەرەڕای شکستهێنانی لە چوار هەوڵدا بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی، بەڵام قالیباف وەک درێژترین ماوەی خزمەت، لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی تاران (12 ساڵ) شوێنپەنجەیەکی دیاری جێهێشت. لەم ماوەیەدا، ناوی بە نوێکردنەوەی ژێرخان و فراوانکردنی میترۆوە بەستراوە، بەڵام کاروانەکەی بێ كهوكوڕی نەبووە، لهوانه:
-تۆمەتی نهدانی باج، لە ساڵی 2016دا، ئیدارەکەی ڕووبەڕووی گومانی فرۆشتنی زەوی و خانوبەرە، بە بەرپرسان، بە نرخێکی کەم بووەوە.
-ڕووداوی "پلاسكۆ"، داڕمانی باڵەخانەیەکی مێژوویی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک کە گیان لهدهستدانی 20 کەسی لێكهوتهوه. ئەمەش پرسیاری زۆری لەسەر پێوەرەکانی سەلامەتی، لە سەردەمی ئەودا دروست کرد.
-سەرکوتکردنی خوێندکاران، لە رۆژگاری خۆپیشاندانەکانی 1999، بە هەڵوێستە توندەکانی ناسراوە، لهو كاتهدا یەکێک بوو لە واژۆکارانی ئەو نامە بەناوبانگەی تێیدا فەرماندەکانی "سوپای پاسداران" هەڕەشەی دەستوەردانیان دەکرد دژی حکومەتە چاکسازیخوازەکەی خاتەمی.
هێنانە پێشەوەی قالیباف، بۆ بەرەی پێشەوەی دانوستانەکان لە پاکستان، وەک گرەوێکی ئێران دەبینرێت لەسەر وێنە "پڕاگماتیستییەکەی"، لە کاتێکدا ئێران لە بارودۆخێکی نائاسایی تونددایە، جەماوەریی ئەم پیاوە بەهۆی توانای هاوسەنگکردنی نێوان دڵسۆزی ڕەها بۆ دامەزراوەی سەربازی و توانای مانۆڕی سیاسی، ڕوو لە زیادبوونە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ سوپای پاسداران و ئەزموونی قووڵی لە بەڕێوەبردنی تەنگژەکاندا، وای لێکردووە ببێتە گونجاوترین کەسایەتی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیە هەستیارە، لە بەرانبەر لایەنی ئەمریکیدا.
ئەمەش لەناو چاوەڕوانییەکی نێودەوڵەتیدا بۆ ئەوەی بزانرێت "دانوستانەکانی ئاشتی" چییان لێ دەکەوێتەوە، لە پرۆسەی رێگریكردن له تەقینەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گشتگیر کە خەریک بوو تهڕ و وشک پێکەوە بسوتێنێت.
AM:11:15:11/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت