ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەک لە ئەمریکا و ئێران دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستپێبکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد "هەوڵێکی راستەقینە بدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ململانێکان".
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "پێویستە هەردوولا گفتوگۆکانی پاکستان وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ مامەڵەکردن بە نیازپاکی، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی و گشتگیر کە ئامانج لێی هێورکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن بێت لە گەڕانەوە بۆ کردەوە دوژمنکارییەکان".
جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات، لە بەرامبەردا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
AM:09:11:11/04/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت