ترەمپ: شکستهێنانی دانوستانەکان بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی "بەئازار" دەبێت


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە گەشبینی خۆی نیشاندا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران، بەڵام هاوکات هۆشداریشی دا کە شکستهێنانی دانوستانەکانی داهاتووی پاکستان بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی "بەئازار" دەبێت.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی"NBC" ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئێستای ئێران "خەریکە ڕەزامەندی لەسەر هەموو ئەو شتانە دەردەبڕن کە پێویستە ڕەزامەندییان لەسەر بدەن."

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد: "ڕێبەرانی ئێران کاتێک لە کۆبوونەوەدان، زۆر جیاوازتر لەوەی لە میدیاکاندا دەیڵێن قسە دەکەن، ئەوان لە کۆبوونەوەکاندا زۆر لۆژیکیترن."

ترەمپ جارێکی دیکە هەڵوێستەکانی پێشووی دووپاتکردەوە سەبارەت بە "شکستهێنانی" ئێران لە جەنگی ئەمدواییەی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل و هۆشداری دایە بەرپرسانی تاران کە "ئەگەر ڕێکنەکەون، دۆخەکە زۆر بەئازار دەبێت."


PM:09:45:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو