بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی وهك وهڵامێك بۆ بۆردومانكردنی لوبنان هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی "مقاوهمه" دژی داگیرکەر دەکات
وێستگەنیوز-
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی، ڕۆژی چوارشەممە، وەک وەڵامێک بۆ بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی "بەرەی مقاوهكه"ی كرد دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئیسرائیل.
کەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە "بەرەی مقاوهمه، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە زهبری هێز ئیسرائیل تەمبێی بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە بەهۆی ئهوهوهیه " دوژمنی زایۆنیزم، بهردهوامه لە بێباکی و پێشێلکردنی پەیماننامە و بەڵێننامەکان و بە ئامانجگرتنی گەلەکەمان لە لوبنان".
ناوبراو له لێدوانهكهیدا باس لهوه دهكات "ئەمانە هەرگیز واز لە شکاندنی پەیمان و بەڵێنەکانیان ناهێنن، بەڵام با بزانن، سەردەم گۆڕاوە و هاوکێشەکان جیاوازن و لەم ناپاکی و غەدرەیان پەشیمان دەبنەوە".
لەلایەکی ترەوە، ئەبو ئالای وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، پێشتر و لە هەمان ڕۆژدا، داوای لە سەرکردایەتی "بهرهی مقاوهمهی ئیسلامی" کردو لە داگیرکەر بدەن، وەک وەڵامێک بۆ بۆردومانکردنی لوبنان و پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕاگەیەندرا.
جەختیشی کردەوە شەڕ دژی داگیرکەر و ئهو وڵاتانهی پهیوهندییان لهگهڵ داگیركهر ئاساییكردووهتهوه، بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
PM:03:38:09/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت