ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت: ئەگەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبن بە توندتر لێتان دەدەین و سوپا لە ئامادەباشیدایە
وێستگەنیوز-
ئهمرۆ پێنجشهممه 9ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "تەواوی کەشتی و فڕۆکە و سەربازە ئەمریکییەکان، لە شوێنەکانی خۆیان، لە ناو ئێران و دەوروبەری دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی تاران بە تەواوی پابەندی ڕێکەوتنەکە دەبێت".
ترەمپ لە پۆستێکدا لە ترووس سۆشیاڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کەشتی و فڕۆکە و سەربازە ئەمریکییەکان، لەگەڵ تەقەمەنی و چەکی زیادە و هەموو ئەوەی پێویستە، بۆ لەناوبردنی دوژمنێکی ماندوو، لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە، تا کاتی پابەندبوونی تەواو بەو ڕێکەوتنە ڕاستەقینەیەی کە پێی گەیشتوون.
هەروەها ترەمپ دهڵێت، "ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت، ئەوە ڕانەگەیەنرێت، کە ئەمەش شتێکی زۆر دوورە، ئەوا دهستپێكردنهوهی تهقهكردن گەورەترین و باشترین و بەهێزترین دەبێت لە مێژوودا".
جەختیشی کردەوە سوپای ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە، بۆ هەر قۆناغێکی داهاتوو و نووسیویەتی "ماوەیەکی زۆرە ڕێکەوتن کراوە و سەرەڕای هەموو قسە درۆکان کە نکوڵی لێدەکەن، بەڵام هیچ چەکێکی ئەتۆمی نابێت و گەرووی هورمز بە کراوەیی و پارێزراوی دەمێنێتەوە".
لەلایەکی تریشەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لەگەڵ ترامپ، لە هەماهەنگیدا بووە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە و ئاماژەی بەوە کرد ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی تووشی سەرسوڕمان نەکردووە و پێشی وابوو ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە کە تا ماوەیەکی نزیکیش وەک خەیاڵ دەهاتنە بەرچاو.
ناتانیاهۆ جەختی لهوه کردەوە ئیسرائیل ئامانجی تری لە ناو ئێران هەیە و رایگهیاند، "ئەو ئامانجانە دەپێکین، چ لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنەوە بێت یان لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی شەڕ، ئێمە ئامادەین لە هەر ساتێکدا بگەڕێینەوە بۆ شەڕ و پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە".
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئێوارەی چوارشەممە رایگهیاند پێشێلکردنی سێ بڕگەی سەرەکی لەو چوارچێوەیەی کە لەگەڵ واشنتۆن لەسەری ڕێکەوتوون، وا دەکات ئاگربەست و دانوستانەکان بێ مانا بن و ڕوونی کردەوە هێرشکردنە سەر لوبنان و پێشێلکردنی ئاسمانی ئێران و نکوڵیکردن لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، خاڵە سەرەکییەکانی ئەو پێشێلکارییەن.
هەروەها ئاژانسی تەسنیمی ئێران، لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە هۆشداری داوە لهوهی تاران لە ئاگربەست دەکشێتەوە، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن.
بڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانەکان لە پاکستان بەڕێوەبچن، بە سەرۆکایەتی جی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و دەسەڵاتدارانی پاکستان پشووی فەرمییان بۆ دوو ڕۆژ لە ئیسلام ئاباد ڕاگەیاندووە کە لە پێنج شەممەوە دەستپێدەکات و زۆربەی جار پشووەکان لەبەر هۆکاری ئەمنی دەبن، پێش چالاکییە دیپلۆماسییە باڵاکان.
PM:02:00:09/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت