جێگری ترەمپ: هەرگیز بەڵێنی ئاگربەستی لوبنان لەلایەن ئەمریكاوە نەدرابوو
وێستگەنیوز-
جی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان كە سەرۆكی تیمی
دانوستانكاری ئەمریكا لەگەڵ ئێرانە شەوی چوارشەممە 8ی نیسان وتی ئەمریكا هەرگیز بەڵینی
نەداوە لوبنان لە ناو ئاگربەستەكەدا بێت.
ڤانس وتیشی: ئەگەر ئێران بیەوێت دانوستانەكان بە بیانوی بابەتی
لوبنان شكست بهێنێت، "هەڵبژاردنی خۆیانە" و جەختیشی كردەوە كە ئەگەر وا
بكەن كارێكی "گەمژانە" دەكەن.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە گەرووی هورمز وتی: چەندین
نیشانە بوونیان هەیە كە ئەو گەرووە بە رێچكەی كردنەوە دەڕوات.
وتەكانی ڤانس لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند كە
گەرووی هورمز داخراوە و هیچ كەشتییەكی نەوتهەڵگر لێی تێپەڕ نابێت.
AM:12:01:09/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت