عێراقچی: دەبێت ئەمریکا لە نێوان ئاگربەست و بەردەوامیی شەڕ لە رێگەی ئیسرائیلەوە یەکێکیان هەڵبژێرێت
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی رایدەگەیەنێت کە بژاردەکانی
بەردەم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا دوو بژاردەن؛ یان ئاگربەست یان بەردەوامیی
جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە.
چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: جیهان
چاوەڕێی هەڵوێستی کردەیی ئەمریکایە بەرامبەر بە پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی.
عێراقچی جەختی کردەوە، کە مەرجەکانی ئاگربەست لە نێوان ئێران
و ئەمریکا تەواو روون و ئاشکران و دەڵێت؛ "پێویستە ئەمریکا بڕیاری خۆی بدات و
لە نێوان ئاگربەست یان بەردەوامیی جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە یەکێکیان هەڵبژێرێت،
چونکە هیچ بوارێک بۆ سازش و رێککەوتن لە ناوەندی ئەم دوو بژاردەیەدا بوونی نییە."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، کە رای گشتیی جیهان
بە وردی چاودێری ئەو کۆمەڵکوژییانە دەکەن کە لە لوبنان ئەنجام دەدرێن و جەختی کردەوە
کە "تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە"، جیهانیش چاوەڕێیە بزانێت ئایا
واشنتۆن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت یان نا.
PM:10:29:08/04/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت