كۆشكی سپی: لوبنان بەشێك نیە لە ئاگربەستەكە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند كە بابەتی لوبنان بەشێك نیە لە
رێكەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
كارۆلاین لیڤێت، وتەبێژی كۆشكی سپی وتی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین
ناتانیاهو شەوی رابردوو گفتوگۆیان كردوە و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پشتگیری ئاگربەستی
كردوە و هاوبەشێكی گرنگە لە پرۆسەی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ ئێراندا.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا رێی تێدەچێت كە لوبنان بخرێتە
ناو رێكەوتنی ئاگربەستەكە؟، لێڤیت وتی: ئەم بابەتە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
PM:09:44:08/04/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت