ناتانیاهو: بە رێكەوتن یان بە زۆر، ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران دەبرێتە دەرەوە
وێستگەنیوز-
بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند
ئەو ئۆرانیۆمە پیتێندراوەی لە ئێراندا هەیە، بە رێكەوتن بێت یان بە زۆر، لە ئێراندا
نامێنێت و دەبڕێتە دەرەوە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بەو بڕە ئۆرانیۆمە پێتێندراوە
كە هێشتا لە ئێران ماوەتەوە و رۆژی چوارشەممە بەرپرسە باڵاكانی كابینەی دۆناڵد ترەمپ
وتیان ئەم مادەیە بەتەواوی لە ئێران دەبرێتە دەرەوە، وتی "ئۆرانیۆمی پێتێنراو
دەبێت بە رێكەوتن بێت یان بە زۆر، لە ئێران ببرێتە دەرەوە".
لەلایەكی ترەوە وتەبێژی كۆشكی سپی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە
كە سەرۆكی ئەمریكا رێگە بەوە نادات ئێران دەست بە پرۆسەی پیتاندنی ئۆرانیۆم بكاتەوە.
كارۆلاین لیڤیت وتی، "ئەمە گاڵتەجاڕانەیە كە وێنای ئەوە
بكرێت دۆناڵد ترەمپ هەموو داواكارییەكی ئێران پەسەند بكات و رێگە بدات جارێكی دیكە
پیتاندنی ئۆرانیۆم بكرێتەوە".
PM:09:33:08/04/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت