تەندروستی لوبنان: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون
وێستگەنیوز-
راکان نەسرەدین، وەزیری تەندروستیی لوبنان لە ئەنجامی
هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون، نەخۆشخانەکانیان پڕبوون
لە تەرمی کوژراو و برینداران و داوا لە خەڵکی سڤیل دەکەن بۆ بەخشینی خوێن، سەردانی
نەخۆشخانەکان بکەن.
ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵەکانی "رۆیتەرز"ـی راگەیاند
ئیسرائیل توندترین هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و زیاتر لە 50 شار و شارۆچکەی
کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا،
ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکەیان بۆ سەر لوبنان بەرفراوان بووە و شاری بەیروت و ناوچەی
بەقاع و باشووری لوبنانی گرتووەتەوە، تیایدا بنکەکانی فەرماندەیی و ژێرخانی سەربازیی
حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەڵیت، هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 100 پێگەی
حیزبوڵا. و لەو هێرشانەدا یەکە تایبەتەکان و سیستەمی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
حیزبوڵایان کردووەتە ئامانج.
PM:05:18:08/04/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت