ترەمپ: ئەمریکا گەرووی هورمز دەپارێزێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، رۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهانی، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا گەرووی هورمز دەپارێزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیال" رایگەیاند، "رۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهانی، ئێران دەیەوێت ئەمە رووبدات، ئەوان گەیشتوونە کۆتایی رێگەکە و تەواو ماندووبوون، ئەوانی تریش بە هەمان شێوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا بۆ لابردنی قەرەباڵغی لە گەرووی هورمز و پاراستنی هاوکار دەبێت، زۆر رووداوی ئەرێنی دێنە ئاراوە و پارەیەکی زۆر بە دەستدێت. ئێران دەتوانێت دەستبە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بکات".
ترەمپ وتی، "ئێمە بە هەموو کەرەستە و ئامادەکارییەکانمانەوە لەوێ دەبین، تا دڵنیابین هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت".
وتیشی، "دڵنیام کە بەم جۆرە دەبێت، وەک ئەوەی ئێمە لە ئەمریکا ئەزموونمان کرد، ئەمە دەتوانێت سەردەمی زێڕینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت".
AM:09:37:08/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت