سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان پێشنیاره‌كانی بۆ تره‌مپ و ئێران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان داواییكردن ماوه‌ی دوو هه‌فته مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئێران درێژبكرێته‌وه تا رێگه به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بدرێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان "به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر و به‌هێز به‌ره‌وپێش ده‌چن" و ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه بهرجهستهكراوهكانی ده‌ربكه‌ون و داوای له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد، واده‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی درێژبكاته‌وه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان داوای له ئێران كرد "وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی نیازپاكی" بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته گه‌رووی هورمز بكاته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌مان ماوه‌دا.
داواشی له هه‌موو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان كرد پابه‌ندبن به ئاگربه‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به دیپلۆماسی بدرێت بۆ گه‌یشتن به "كۆتاییهاتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ"، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری درێژخایه‌ن و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
PM:11:16:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت