هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئیبراهیم زولفه‌قاری وته‌بێژی باره‌گای ناوه‌ندی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیای هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی وێستگه‌كانی وزه له ئێران جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌م رێوشوێنانه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌گرنه‌به‌ر:
*گه‌رووی هورمز به ته‌واوی داده‌خرێت و ناكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی وێستگه‌وێرانكراوه‌كانی وزه بنیات ده‌نرێنه‌وه.
*سه‌رجه‌م وێستگه‌كان و ژێرخانی وزه و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ئامانج ده‌گیرێن.
*هه‌موو كۆمپانیاكان له‌ناوچه‌كه كه ئه‌مریكییه‌كان هاوبه‌شن له‌خاوه‌ندارێتی، به‌ته‌واوی له‌ناوده‌برێن.
*سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كه بنكه‌ی ئه‌مریكییان تێدایه، ئامانجی ره‌وان بۆ ئێمه.
PM:05:57:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت