دوا پەیامی ترەمپ: ئەمشەو شارستانیەتێك لەناودەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكا لە نوێترین پەیامی خۆیدا لە دوا ساتەكانی كۆتامۆڵەت بۆ ئێران دەنوسێت
"ئەمشەو شارستانیەتێك بە تەواوی لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ دەنوسێت،
"من نامەوێت ئەوە رووبدات، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە روودەدات. سەرەڕای ئەوە ئێستا
كە ئێمە گۆڕینی تەواوەتی حكومەتمان هەیە و بیركردنەوەی جیاواز، زیرەكتر و كەمتر
توندڕەو دەسەڵات دەگرن بە دەستەوە، رەنگە رووداوێكی شۆڕشگێڕانە و سەرسوڕهێنەر رووبدات".
ترەمپ دەڵێت، "هیچ
كەس نازانێت؟ ئەمشەو تێدەگەین، یەكێك لە گرنگترین ساتەكان لە مێژووی دورودرێژ و ئاڵۆزی
جیهان، 47 ساڵ باج وەرگرتن و گەندەڵی و مەرگ لەئەنجامدا بە كۆتایی دەگات، خودا خەڵكی
مەزنی ئێران بپارێزێت".
PM:03:25:07/04/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت