سوپای پاسداران: ژێرخانی ئابوریی هاوبەشەكانی ئەمریكا لەناوچەكە لەناودەبەین
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی كۆماری
ئیسلامی لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت ئەگەر ترەمپ هەڕەشەكانی جێبەجێ بكات، وەڵامێكی
قورسمان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەبێت.
لە بەیاننامەكەدا كە
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026 بڵاوكراوەتەوە سوپای پاسداران هەڕەشەی
توند دەكات و دەنوسێت، "كارێك بە ژێرخانی سەرجەم هاوبەشەكانی ئەمریكا لەناوچەكە
دەكەین كە تا ساڵانێكی زۆر لە نەوت و غاز بێبەش بن".
سوپا دەنوسێت تا ئێستا
دانیان زۆر بە خۆیاندا گرتووە، بەڵام لەمە بەدوا بێ دوو دڵی هەموو ژێرخانی
"هاوبەشەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە" دەكەنە ئامانج.
PM:02:52:07/04/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت