لە هێرشیکدا لەنزیک کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ سێ کەس کوژران


وێستگەنیوز-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەرەتەقە لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری ئیستانبوڵ روویدا کە بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا سێ کەس کوژراون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کاژێر 12:20 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی نیسانی 2026 لە ناوچەی بێشیکتاشی ئیستەنبوڵ، کە باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئیسرائیلیشی لێیە، دەنگی تەقە بیسترا و دوای رووداوکە ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و ئەندامانی تیمی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بڵاویکردەوە، دوو پۆلیس بریندار بوون و سێ گومانلێکراو کوژراون و گومانلێکراوێکی دیکەش بریندارە.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "سەبارەت بەو زانیارییانەی کە باس لە بیستنی دەنگی تەقە دەکەن لە دەوروبەری کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ناوچەی بێشیکتاشی پارێزگای ئیستەنبوڵ، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستبەجێ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە."


PM:01:39:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت