نیویۆرک تایمز وردەکاریی پێشنیازەکەی ئێران بۆ ڕاگرتنی شەڕ ئاشکرا دەکات


وێستگەنیوز-

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئێرانەوە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردەوە، وەڵامی تاران بۆ پێشنیازە ئەمریکییەکەی تایبەت بە ڕاگرتنی شەڕ، چەند مەرجێکی تێدایە؛ لەوانە: گەرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی هێرشەکان، ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا لە لوبنان، لەگەڵ هەڵگرتنی تەواوی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە بەرانبەردا، ئێران گەمارۆی کردەیی سەر ڕێڕەوە زیندووەکانی دەریاوانی لە گەرووی هورمز هەڵدەگرێت.

هەروەها باس لەوە کراوە تاران بەنیازی سەپاندنی باج و ڕەسوماتی گومرگییە بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار، بۆ هەر کەشتییەک کە بە گەرووەکەدا تێدەپەڕێت، بە شێوەیەک داهاتەکەی لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان کە دەکەوێتە بەری بەرانبەری گەرووەکە، دابەش بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێران پشکی خۆی لە داهاتی ئه‌و باج و گومركه‌، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ژێرخانانە بەکاردەهێنێت کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، زیانیان پێگەیشتووە، ئێران ئه‌مه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك داده‌نێت و چیتر داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناكات.


AM:11:49:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت