ترەمپ: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆیدا لە وەڵامی رۆژنامەنوسان رایگەیاند: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە.

ترەمپ لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ کورد و دەورو نەقشی کورد وتی: پەیوەندیی دێرینمان لەگەڵ کورد هەیە و پێی باشە کورد بەشداری ئەم شەڕە نەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لە هەمان کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە لە ئێران رایگەیاند: 200 پیاومان نارد بۆ رزگارکردنی یەک کەس و وتی "زەحمەتە لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا بتوانیت سەربازێکی خۆت رزگار بکەیت، بەڵام ئەوە تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت و ئێمە کردمان".

ترەمپ وتیشی: کەسێک لەنێو خۆماندا، میدیایەک، ئاشکرای کرد یەکێک لە سەربازەکانمان لەنێو خاکی ئێراندایە، ئەو کەس و لایەنە دەدۆزینەوە و سزای دەدەین.


PM:09:34:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت