ترەمپ: من لە گروپێكی تایبەت زۆر توڕەم كە چەكەكانیان بۆ خۆیان هەڵگرتوە، ئەوان باجەكەی دەدەن


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمرۆ دووشەممە وتی لەدەست كۆماری ئیسلامی توڕەیە و ئەوان باجێكی قورس بۆ ئەم بابەتە دەدەن.

ترەمپ بۆ رۆژنامەنوسان وتی: "دۆخێكی سامناك بووە.. تا مانگ و نێوێك لەوەپێش 45 هەزار كەسیان كوشتووە، 45 هەزار خەڵكی ناڕازی".

ترەمپ سەبارەت بە خەڵكی ئێران دەڵێت "خەڵكی ئێران كاتێك دەنگی تەقینەوە نابیستن بێتاقەت دەبن، ئەوان دەیانەوێ دەنگی بۆمبەكان ببیستن، چونكە دەیانەوێت ئازاد بن. تەنیا هۆكارێك كە ناڕژێنە سەر شەقامەكان – ئێوە ئەوە دەزانن – ئەوەیە كە بەوان وتراوە ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕن، وەك ئەو زۆرانبازەكە و هاوڕێكان بە خێرایی تەقەیان لێدەكرێت".

ترەمپ هەروەها وتی "ئەمە فەرمانێكی فەرمی و نوسراوە: ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕن، ئەگەر بڕژێنە سەر شەقام، بە بێ دوو دڵی دەكوژرێن. ئەوان چەكیان نیە، دەزانن، ئێمە بڕێك چەكمان نارد، بەڵام گروپێك كە بڕیار بوو بیدات بە خەڵك – كە من پێشتریش وتبووم ئەمە روودەدات – ئەم چەكانەیان بۆخۆیان هەڵگرتووە. وتوویانە چ چەكێك باشن، بۆ خۆم هەڵیان دەگرم".

ترەمپ وتی" من بەم هۆكارە لە گروپێكی تایبەت زۆر توڕەم و ئەوان باجێكی قورس بۆ ئەمە دەدەن، بەڵام خەڵكی ئێران هەر ئەوەندەی بزانن ناكوژرێن و بتوانن چەك بەدەست بێنن، بەرگریی دەكەن. ئەگەر چەكیان ببوایە – چەكی زۆر نا_ دۆخەكە زۆر بە پێچەوانە دەبوو".


PM:07:03:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت