ئێران پێشنیارەكەی ئەمریكای بۆ ئاگربەست رەتكردەوە


وێستگەنیوز-

هەواڵنێری ئیرنای ئێرانی رایدەگەیەنێت "پاش دوو هەفتە تاوتوێكردنی هەمە لایەنە، ئێرانا وەڵامی خۆی بۆ پێشنیارەكەی ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ بە پاكستان راگەیاندوە".

بە پێی ئەم راپۆرتە، وەڵامەكە 10 خاڵ لەخۆ دەگرێت كە تێیدا "سەرەڕای رەتكردنەوەی ئاگربەست، جەخت لەسەر كۆتایی شەڕ بە رەچاوكردنی تێبینی و مەرجەكانی ئێران كراوەتەوە".

بە پێی راپۆرتەكەی ئیرنا، "ئەم وەڵامە كۆمەڵێك لە خواستەكانی ئێران لەوانە كۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەكە، داننان بە سەروەریی ئێران لە گەرووی هورمز، قەرەبووكردنەوە و نەهێشتنی ئابلۆقەكان".

هەواڵنێری رۆیتەرز ئەمرۆ رایگەیاند كە پاكستان گەڵاڵەیەكی دوو قۆناغی بۆ ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز بە ئێران و ئەمریكا داوە.

كۆشكی سپی پاشنیوەرۆ ئەمرۆ رایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەو پێشنیارەی رەتكردوەتەوە.


PM:06:10:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت