وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێرانمان کردە ئامانج
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، ئاماژە بەوەشدەکات، رێنماییامان داوەتە سوپا بەردەوام بن لە هێرشەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیاییمان لە ناوچەی عەسەلویە لە باشووری ئێران کردووەتە ئامانج".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەو هێرشەدا دوو دامەزراوەی سەرەکی بەتەواوی لەکار خراون کە بەرپرسن لە هەناردەکردنی %85ی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، "رێنماییامان داوەتە سوپا بە هەموو هێزێکیانەوە بەردەوام بن لە لێدانی ژێرخانی ئێران".
PM:03:52:06/04/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت