سێنتکۆم: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی
ئەمریکا (سێنتکۆم) رایدەگەیەنێت ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی هەردوو فڕۆکەوانە ئەمریکییەکەی
لە نێو خاکی ئێراندا بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە و هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر پێگە ستراتیژییەکانی
ئێران بەردەوام دەبن.
بە پێی راگەیەندراوی فەرماندەیی
ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ 4ـی نیسانی 2026، هێزەکانی ئەمریکا
توانیویانە لە دوو ئۆپراسیۆنی گەڕان و رزگارکردنی (SAR) جیاوازدا،
هەردوو ئەندامی تیمی فڕۆکە جەنگییەکەی جۆری F-15E بە سەلامەتی
بگوێزنەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکەی ئەمریکا لە 2ـی نیساندا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی
جەنگیدا لەلایەن هێزە بەرگرییەکانی ئێرانەوە خرابووە خوارەوە.
سێنتکۆم ئاشکرای کرد،
سەرەڕای تێکشکانی فڕۆکەکە، هێزەکانیان بەردەوامن لە وەشاندنی گورزی سەربازی لە نێو
خاکی ئێراندا. فەرماندەیی ناوەندی ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی سەرەکی لە بەردەوامیی
ئەم هێرشانە، پەکخستنی تەواوەتیی تواناکانی ئێران بۆ سەپاندنی هێز و هەژموونی سەربازی
لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی.
PM:09:31:05/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت