ترەمپ کاتژمێری کۆتا وادەی بۆ ئێران دیاری کرد


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دوایین پۆستی خۆیدا دوا کاتژمێری بۆ ئێران دیاری کرد تا مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ پەسەند بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تروس سۆشیالدا دەنووسێت: سێشەممە کاتژمێر 8:00ی ئێوارە بەکاتی ئەمریکا (دەکاتە چوارشەممە، کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان بەکاتی هەولێر).

پێشتریش لە لێدوانێک بۆ فۆکس نیوز ترەمپ رایگەیاند کە دانوستانە نهێنییەکان لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و یەکلاکەرەوە. ترەمپ گەشبینی خۆی نیشاندا کە "ئەگەرێکی باش هەیە سبەی رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ بکرێت."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی ئێرانی لە سەرەتادا هەوڵی دواخستنی کاتی دانوستانەکانیان داوە بۆ هەفتەیەکی دیکە، بەڵام ئەو بە توندی پێداگری کردووە کە دەبێت هەر ئێستا یان سبەی بگەنە ئەنجام. ترەمپ وەک نیشانەیەک بۆ جددیبوونی ئەمریکا لە پرۆسەی دیپلۆماسی، رایگەیاند کە "لێبووردنی کاتی" بۆ دانوستانکارە ئێرانییەکان دەرکردووە تاوەکوو بتوانن بەبێ ترس لە هێرشەکان، بەردەوام بن لە گفتوگۆکان.


PM:08:38:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو