پەرلەمانتارێکی ئێرانی: لە هەر شوێنێک دەستمان بگاتە ترەمپ و ناتانیاهۆ دەیانکەینە ئامانج
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێکی ئێران رایدەگەیەنێت، لە هەر شوێنێک دەستمان بگاتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ دەیانکەنە ئامانج.
کامەران غەزەنفەری، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، "بەو پێیەی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئاگری جەنگیان ههڵگیرساند و بوونە هۆی شەهیدبوونی رابەرەکەمان، ئێمە لە هەر شوێنێک دەستمان بگاتە ترەمپ و ناتانیاهۆ و بەرپرسە باڵاکانی تری ئەمریکا و ئیسرائیل، رەوانەی دۆزەخیان دەکەین، لەم بابەتەشدا نە گاڵتە دەکەین و نە چاوپۆشی".
ناوبراو وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ کەمپەینی "دیاریکردنی پاداشت بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ"، دهڵێت، "ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە، ئهگهرچی هەندێک لە بەرپرسانی حکومەتەکەمان یان وەزارەتی دەرەوەمان بەدڵیان بێت یان بهدڵیان نهبیت".
PM:04:52:04/04/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت