"یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ئێران رزگاركرا"
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له ئێران خرایه خواره‌وه، رزگار كرا.
تۆڕه‌كه له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكایان رزگاركردووه كه له ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی وت كه "دوای ئه‌وه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران هه‌ینی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكییان له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته راگه‌یاند و لانیكه‌م یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان خۆی هه‌ڵدا، ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی رزگاركردنی ئه‌نجامدا".
پێگه‌ی ئه‌كسیۆس له‌و كاته‌دا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان باسی له‌وه كردووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كه له جۆری F15E یه.
PM:07:38:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت