وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا: بوار بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین
وێستگەنیوز-
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، "دەست بۆ ژێرخانمان ببەن دامەزراوەکانتان لە ناوچەکەدا تێکدەشکێنین".
ئەمرۆ هەینی 3ی نیسانی 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا رایگەیاند، "بوار بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین، ئەگەر ئەو هەڕەشانە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران نەک تەنیا ژێرخانی ئیسرائیل، بەڵکو تەواوی ناوەندە ئابووری، وزە و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە تووندی دەکەنە ئامانج".
ئەم وەڵامەی زولفەقاری لەدوای پەیامەکەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە باسی لەوەکرد هێرشدەکەنەسەر ژێرخانی وزەی ئێران و وێرانی دەکەن.
زولفەقاری وتی، "ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بنکەی سەربازیی ئەمریکایان تێدایە، ئەگەر دەیانەوێت زیانیان بەرنەکەوێت، دەبێت ئەمریکییەکان ناچار بکەن لە وڵاتەکانیان بچنە دەرەوە".
وتیشی، "وەڵامی ئێران بۆ هەر هێرشێک فراوانتر و کوشندەتر دەبێت و هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش لەو هێرشانە بەدەر نابن، ئەگەر خاکیان بۆ لێدانی ئێران بەکاربهێنرێت".
PM:03:04:03/04/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت