ترەمپ هۆشدارییەکی نوێ دەدات بە ئێران


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سوپای ئەمریکا بەهێزترین سوپایە، ئاماژە بەوەشدەکات، سەرکردایەتیی نوێی ئێران دەبێت خێرا هەنگاو بنێن.


ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیال" رایگەیاند، "سوپاکەی ئێمە بە جیاوازییەکی زۆر، گەورەترین و بەهێزترین سوپایە لە هەموو جیهاندا".

ئاماژەی بەوەکرد، "سوپاکەمان هێشتا دەستی نەکردووە بە پرۆسەی وێرانکردن و خاپوورکردنی ئەو شوێنانەی لە ئێران ماونەتەوە، پلانەکەمان ڕوونە، سەرەتا پردەکان خاپوور دەکەین و دواتر نۆرەی وێستگەکانی کارەبا دێت".

ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، "سەرکردایەتیی نوێی ئێران دەزانن دەبێت چی بکرێت، بۆیە پێویستە خێرا هەنگاو بنێن".


AM:10:00:03/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت