سێنتکۆم: فڕۆکەی جەنگیمان لە گەرووی هورمز نەخراوەتەخوارەوە
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" بە فەرمی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی دەکەن لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە گەرووی هورمز.
سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاندووە، "سوپای پاسداران بانگەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەسەر دوورگەی قیشم لە گەرووی هورمز دەکات، بەڵام ئەم هەواڵە ناڕاستە".
ئاماژەی بەوەکرد، "سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پارێزراون و ئامادەییان هەیە".
سێنتکۆم رەخنەی لە شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەلایەن تارانەوە گرت و رایگەیاند، "ئەمە بەلایەنی کەمەوە شەشەم جارە کە سوپای پاسدارانی ئێران ئەم بانگەشە درۆیانە دووبارە دەکاتەوە".
AM:09:37:03/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت