لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لەئێران دەكات منداڵان بۆ شەڕ بەكارنەهێنێت


وێستگەنیوز-

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی منداڵان لای هێزەكانی سوپا یان لە بازگەكان ئیدانە دەدات و داوا لە بەرپرسانی ئێران دەكات كۆتایی بەم پێشێلكردنەی مافەكانی منداڵان بهێنن.

ئەم رێكخراوە دەڵێت كە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی دەبێت بەكارهێنانی كەسانی ژێر 18 ساڵ، كە بەپێی رێكەوتنامەی جیهانیی مافەكانی منداڵان، بە منداڵ ئەژمار دەكرێن، لە هێزە چەكدارەكاندا قەدەغە بكات.

رێكخراوەكە دەڵێت لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا، 16 وێنە و ڤیدیۆیان تاوتوێكردوە كە تێیدا چەند وێنەیەك لەو منداڵانەی كە چەكیان هەڵگرتووە و لەگەڵ هێزەكانی سوپای پاسداران و باقی هێزە چەكدارەكانی لە بازگەكان و كۆبوونەوەكانی بەسیج لە تاران، مەشهەد و كرماشان بەرچاو دەكەون.

هەفتەی رابردوو بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند كە مێرمنداڵێكی تەمەن 11 ساڵ لە كاتێكدا لەگەڵ باوكە پاسدارەكەیدا لە بازگەیەكدا بووە، بەهۆی درۆنی ئیسرائیلییەوە گیانی لەدەستداوە.


PM:09:31:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت