وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ئێران هەوڵدەدات ئابوریی جیهانی بە بارمتە بگرێـت
وێستگەنیوز-
وەزیری كاروباری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند وڵاتانی سەراسەری
جیهان سوورن لەسەر ئەوەی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز "هەموو هەوڵێكی هاوئاهەنگی
دیپلۆماسی و ئابوریی" بگرنەبەر.
ئیڤێت كووپەر، بە میدیاكانی رایگەیاند كە زیاتر لە 40 وڵاتی
دنیا بۆ پشتگیری كردنەوەی گەرووی هورمز كۆبوونەتەوە. ئەم گەرووە بە كردەوە بە دەستی
ئێران داخراوە و گوشارێكی بەرچاو خراوەتە سەر نرخی وزە لە جیهاندا.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاینی
بۆ 40 وڵاتی دنیا رێكخست تا سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هورمز گفتوگۆ بكەن و رێگاچارەكانی
لێكبدەنەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەشتییە
بازرگانییەكان مەحكوم دەكات و وتی، "ئێران هەوڵدەدات ئابوریی جیهان بە بارمتە
بگرێت".
ئەو وتی: هێرشەكانی ئێران و داخستنی ئەو گەرووە كاریگەریی
لەسەر نرخی وامی خانووبەرەو نرخی بێنزین لە بەریتانیا و سوتەمەنی فڕۆكە لە سەرتاسەری
جیهاندا داناوە.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان نزیكەی 2 هەزار
كەشتی بە هۆی داخستنی گەرووی هورمز لە ئاوەكانی كەنداودا ماونەتەوە.
PM:08:26:02/04/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت