وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا: جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دوژمن خۆی رادەست دەکات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا رایدەگەیەنێت، شەڕ بەردەوام دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل زانیارییان لەسەر توانا و دەسەڵاتی سەربازی ئەوان کەمە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا رایگەیاند، "جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دوژمن خۆی رادەست دەکات و هەست بە پەشیمانییەکی هەمیشەیی دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو وێنایەی ئەمریکا و ئیسرائیل هەیانە لەبارەی تێکشکاندنی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ستراتیژی، درۆنی دوورهاوێژی هێرشبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنی، تەنیا خەیاڵە".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئەمریکا و ئیسرائیل زانیارییان لەسەر توانا و دەسەڵاتی سەربازی و کەرەستە جەنگییەکانی ئێمە کەمە و لەبارەی توانا ستراتیژییە فراوانەکانمانەوە هیچ نازانن".
زولفەقاری وتی، "هەردوو وڵات دەبێت باجی ئەو دەستدرێژییە بدەن کە دەستپێکەری بوون، بە پشت بەستن بە خودا، ئەم شەڕە تاوەکو سەرشۆڕی و پەشیمانی هەمیشەیی و خۆبەدەستەوەدانی ئێوە بەردەوام دەبێت، چاوەڕێی هەنگاوی کوشندەتر، فراوانتر و وێرانکەری ئێمە بن".
AM:09:59:02/04/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت