مەسعود پزیشكیان نامەیەك ئاراستەی خەڵكی ئەمریكا دەكات


وێستگەنیوز-

سەرۆك كۆماری ئێران لەنامەیەكدا بۆ خەڵكی ئەمریكا دەڵێت، خەڵكی ئێران هیچ دوژمنایەتییەكی لەگەڵ نەتەوەكانی دیكە نیە، لەوانە خەڵكی ئەمریكا، ئەوروپا یان وڵاتانی دراوسێ و رێگەی شەڕیش تێچووی زۆرە و بێ ئەنجامیشە.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە 1ی نیسانی 2026 لەو نامەیەدا داوا لە خەڵكی ئەمریكا دەكات "لە دەرەوەی گێرانەو سیاسییەكان بڕوانن و پێداچوونەوە بە راستییەكانی رابردوو، ئێستا و داهاتوویی ئێران بكەن".

پزیشكیان ئەو شتەی كە "وێناكردن" لە ئێران وەك "هەڕەشە" ناوی لێدەبات رەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەم دۆخە "نە لەگەڵ راستی مێژوویی دێتەو و نەك لەگەڵ راستییەكانی ئەمڕۆكەدا".

سەرۆك كۆماری ئێران ئەم جۆرە روانینە لە ئێران وەك "هەڕەشە" بە بەرهەمی "بەرژەوەندی سیاسی و ئابوریی زلهێزەكان" دەزانێت و بە وتەی ئەو "بۆ ئاراستەكردنی گوشار، پاراستنی دەسەڵاتی سەربازیی، گەشەپێدانی پێشەسازی چەك و كۆنترۆڵی بازاڕەكان" پێویستان بە "دوژمن سازی" هەیە.

نامەكەی پزیشكیان لەكاتێكدا كە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە پێنجەمین هەفتەی خۆیدایە و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەك بۆ كۆتایی ئەم شەڕە بەدی ناكرێت.


PM:10:24:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت