ترەمپ: سەرۆک کۆماری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی کردوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات "سەرۆک کۆماری نوێی ئیران داوای
ئاگربەستی لە ئەمریکا کردوە".
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لە ئەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی؛
"سەرۆک کۆماری نوێی حکومەتی ئیران کە کەمتر توندرەوە و لە سەرۆکە پێشووەکای
خۆی زۆر وریاترە، داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردوە ئاگربەست بکرێت".
ترەمپ دەنوسێت
"ئێمە کاتێک ئەم بابەتە تاوتوێ دەکەین کە کە گەرووی هورمز کراوە بێت و هیچ
لەمپەرێک لەسەر رێگادا نەبێت".
وتیشی "تا ئەو
کاتە، ئێمە ئێران بەرە و لەناوچوون دەبەین و یان وەک ئەوان دەڵێن؛ بۆ چاخی بەردین
دەیانگێڕینەوە".
تا ئێستا بەرپرسانی کۆماری
ئیسلامی بەرامبەر بەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.
ترەمپ پێشتریش وتبووی
کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئێراندا سەرقاڵی گفتوگۆ و دانوستانە، بەڵام
بەرپرسانی ئێران رەتیانکردەوە هیچ دانوستانێک لەنێوان هەردوو وڵاتدابێت.
PM:04:05:01/04/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت