وەزیری جەنگی ئەمریکا: ترەمپ فێڵ ناکات و ئەگەر باوەڕ ناکەن لە خامنەیی بپرسن


وێستگەنیوز-

وەزیری جەنگی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ترەمپ فێڵ ناکات و ئەگەر باوەڕ ناکەن لە خامنەیی بپرسن، ئاماژە بەوەشدەکات، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.


پیت ھێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر رژێمی ئێران بە ژیرانە رەفتار بکات، ئەوا رەزامەندی لەسەر مەرجەکانمان دەردەبڕێت، ئەگەرنا لە ڕووی سەربازییەوە، رووبەڕووی پەرەسەندنی سه‌ربازی دەبێتەوە".

ناوبراو له‌ وه‌سفی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکادا ده‌ڵێت، "دۆناڵد ترەمپ نە فێڵ دەکات و نە پاشەکشە دەکات، دەتوانن لەو بارەیەوە لە خامنەیی بپرسن".

دەشڵێت، "دەبوو حکومەتی نوێی ئێران، تا ئێستا لەوە تێگەیشتبایە، ئەم حکومەتە نوێیە بەهۆی گۆڕانی سەرکردایەتییەوە، دەبێت لە حکومەتی پێشوو داناتر بێت".

وەزیری جەنگی ئەمریکا له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی، "ترەمپ ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و مەرجەکانی ئەم رێککەوتنە بۆ ئەوان ڕوون و ئاشکراییە".

وتیشی، ، "ئەگەر ئێران ئارەزووی رێککەوتنی نەبێت، ئەوا وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە هێزی زیاترەوە بەردەوام دەبێت لە رێکارەکانی".


PM:05:17:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت