کۆشکی سپی: ترەمپ بەنیازە تێچووی جەنگەکە بخاتە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبی
وێستگەنیوز-
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند،
سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی هەیە وڵاتانی عەرەبی تێچووی جەنگی ئێران لەئەستۆ بگرن، لە
هەمان کاتدا هەڕەشەی وێرانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێرانی کرد ئەگەر گەرووی هورمز
نەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی
ئاداری 2026، کارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی هەیە وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت بکات بۆ ئەوەی بەشداری
لە پێدانی تێچووی جەنگی ئێران بکەن.
کارۆلاین لیڤیت روونیشی
کردەوە، نایەوێت پێش هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکە لەلایەن
دۆناڵد ترەمپەوە پەسەند کراوە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتری لەبارەوە دەبیستن.
هەروەها ئاماژەی بەوە
دا، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بە باشی بەڕێوە دەچن. ئەوەشی خستە روو، قسەکانی
تاران لە راگەیاندنەکان جیاوازە لەوەی لە ژوورە داخراوەکاندا بە بەرپرسانی ئەمریکای
دەڵێت و لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا بە چەند خاڵێکی واشنتن رازی بووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا
وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە، هەر شتێک ئێران لە کۆبوونەوەکاندا بە واشنتنی
بڵێت تاقی دەکرێتەوە و ئەمریکا کار دەکات بۆ ئەوەی تاران بەڵێنەکانی بباتە سەر و لێپرسینەوەی
لێ بکرێت.
PM:02:19:31/03/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت