موجتەبا خامنەیی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سوپاسی مەرجەعیەتی
باڵای ئایینی و گەلی عێراقی کرد بۆ هەڵوێستە راشکاوەکانیان لە دژی ئەو هێرشانەی کە
دەکرێنە سەر ئێران و پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لەم دۆخە هەستیارەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، میدیا فەرمییەکانی ئێران
بڵاویان کردەوە کە موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە
مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراق کردووە. لە پەیامەکەدا هاتووە کە تاران بەرز
دەینرخێنێت کە عێراقییەکان هەڵوێستی روونیان هەبووە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کراونەتە
سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاماژەشیان داوە، ئەم پەیامەی رێبەری ئێران لە رێگەی باڵیۆزی
ئێران لە بەغداوە گەیەندراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، وەک ئاماژەیەک
بۆ هەماهەنگی و نزیکیی هەڵوێستی هەر دوو وڵات بەرانبەر بە پەرەسەندنە سەربازییەکانی
ناوچەکە.
PM:06:17:29/03/2026
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت