عێراقچی: ناتانیاهۆ بە دۆلار و ژیانی ئەمریکییەکانەوە قوماری کرد


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەو قومارە سەربازییەی دەستیپێکردووە بە سەختی دۆڕاوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ناتانیاهۆ بە دۆلار و ژیانی ئەمریکییەکانەوە قوماری کرد.


ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاند، "بنیامین ناتانیاهۆ لەو قومارە سەربازییەی دەستیپێکردووە بە سەختی دۆڕاوە".

عێراقچی دەڵێت، "ناتانیاهۆ بە دۆلار و ژیانی ئەمریکییەکانەوە قوماری کرد".

دەشڵێت، "ئێستا کە ئەو قومارەی دۆڕاندووە، بە تەنیا خەریکی دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە خەڵکی ئاسایی ئەمریکا، بەتایبەتی خانەنشینان و ئەوانەی لە چەند ساڵی داهاتوودا خانەنشین دەبن، باجی ئەم کارەی ئەو بدەن".


PM:08:46:27/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت